
پشکنین بۆ کۆرۆنا
SNN-
کۆمپانیای زەبەلاحی گۆشت بەناوی (دانیش کراون) کە کۆمپانیایەکی دانیمارکی گەورەیە، بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانی، کارەکانی خۆی راگرت.
کوشتارگەی رینگستاد کە 50 کلم لە شاری کۆبنهاگنی پایتەختەوە دوورە، 900 کرێکاری هەیە و ساڵانە دەیان هەزار سەر بەرازی تێدا سەردەبڕدرێت.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت: “150 کارمەند پاش پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەشەو بۆ ماوەی یەک هەفتە کۆمپانیاکە کارەکانی رادەگرێت”.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دانیمارک تەشەنەی کردووە بەشێوەیەکی بەرچاو و رۆژی هەینیش ميته فريديركسن سەرۆکوەزیرانی دانیمارک رایگەیاند “بە نیازن دەمامک بکەنە زۆرەملێ لە شوێنە گشتییەکاندا”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



