
سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وێنە: CNN
SNN
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم ئەمریکا ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان بۆ خوار پێنج هەزار کەمدەکەنەوە.
مارک ئێسپەر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز باسی لەوە کرد سەبارەت بەو پلانە بەرپرسانی پنتاگۆن زانیاری بە کۆنگرێس دەدەن، وتیشی: ”کاتێک ئەمریکا لە ئەفغانستان دەردەچێت، پێویستە گەرەنتی ئەوە بکات کە خۆی هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نییە”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چواری ئابی رابردوودا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵیی Axios، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا لە ئەفغانستان بەڕێژەیەکی بەرچاو کشاوەتەوە و لە کاتێکی نزیکدا هەشت هەزار سەرباز دەکشێنێتەوە.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بەڵێنێکی پێشتری سەرۆکی ئەمریکایە کە رایگەیاندبوو، پلانی هەیە تا رۆژی هەڵبژاردن ژمارەی هێزەکان لەو وڵاتە کەمبکاتەوە، ترەمپ هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە کاری بۆ ئەوەکردووە لە جەنگی ناوخۆی ئەفغانستان بکشێتەوە کە بە درێژترین جەنگ لە مێژووی ئەمریکا دادەنرێت.
کشانەوەی ئەو هێزانە رێگەخۆشکەردەبێت بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاشتییانە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ حکومەتی ئەفغانستان 400 چەکداری بزوتنەوەی تاڵیبانی لە زیندانەکانیدا ئازادکرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



