
دابان شهدهڵه، جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ یەکشهممه له رێوڕهسمێكدا به ئامادهبوونى قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم دابان شهدهڵه، وهك جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دیاریكرا و دهستبهكاربوو.
قوباد تاڵهبانى، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵەدا رایگەیاند: “فەرمانگەی پەیوەندییەکان یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و وەک سەرۆکایەتی حکومەت بە تەواوی پاڵپشتی هەنگاوەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکەین بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان”.
قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتیشى: “فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و رۆڵی گرنگی بینووە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین”.
جەختیشی کردەوە: “یەکێک لە کارە لەپێشینەییەکانی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەو بڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە”.
لە رێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا: “بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش



