
سۆران عومەر
SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “ئەوان چاوەڕێی نوسراوی پەرلەمانی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر دیاریبكەن بەپێی ریزبەندی”.
ئەمڕۆ یەكشەمە شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ئەوان تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی پەرلەمانی كوردستانیان بەدەستنەگەیشتووە بۆ ئەوەی وەک كۆمسیۆن ئەو كەسە دیاریبەكەن كە لە هەڵبژاردنەكانی خولی پێنجەم دەنگی بەدەستهێنابوو ئێستا مافی شوێنگرتنەوەی سۆران عومەری هەیە.
لەبارەی ئەو كەسەی دەبێتە جێگرەوەی سۆران عومەر، شیروان زرار وتیشی: “دەبێت ئەو زانیارییانە لە بەشی داتا بەیس وەربگرین و پەرلەمانی كوردستان داوای چەند كاندیدی كرد، ئێمە ئامادەین بۆیان دیاریبكەین و رەنگە یەك كاندید بێت یان دوو یان سێ، ئەو كات بەپێی داواكارییەكەی پەرلەمان ئێمە كاندیدەكان دیاریدەكەین”.
بەپێی زانیارییەكان كە SNN لەسەرچاوەیەكی باڵا لەنێو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەستیكەوتووە، ئەو كەسانەی مافی جێگرتنەوەی سۆران عومەری هەیە، مەروان گەڵاڵیی و عومەر گوڵپی و هاوژین عومەر-ن.
رۆژی 5ی تەمموزی رابردوو لەمیانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا کە 58 پەرلەمانتار ئامادەی بوون، بە دەنگی 57 ئەندامی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا.
رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کرا و سۆران عومەر یەکەمی ریزبەندی دەنگدەرانی حیزبەکەی برد بە کۆکردنەوەی 42 هەزار و 459 دەنگ.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



