لە ترسی رووداوەکەی بەیروت، فڕۆکەخانەی بەغدا چەند ماددەیەکی مەترسیدار لەخۆی دوور دەخاتەوە

گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراق
SNN-
بەرپرسانی باڵای عێراق رایدەگەیەنن “چەند ماددەیەکی مەترسیداریان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دوورخستۆتەوە کە سووتێنەرن و بەئاسانیی گڕ دەگرن، وەک خۆپارێزییەک تا تووشی هەمان رووداوی لوبنان نەبن”.
دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە “کە لە پڕۆسەیەکی خێرا و کورت مەودادا توانیویانە چەند کەرەستەیەکی مەترسیداری سووتێنەر لەناو کارگۆی فڕۆکەخانەی بەغداوە بگوازنەوە بۆ چەند کۆگایەکی سەربازیی و لەناو بارەگای ئەندازیاری سەربازیی سوپادا عەمبار کراوە”.
بەیاننامەکە دەڵێت: “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیداوە کە هەر ماددەیەکی تووند و سووتێنەر و نیتراتی ئەمۆنیا پێویستە لە شوێنی نیشتەجێبوون دووربخرێتەوە”.
بەگوێرەی فەرمانەکە هەموو دەروازە ئاویی و وشکانی و ئاسمانییەکان دەبێت پابەند بن بەو بڕیارەوە و لە زووترین کاتدا لایەنی پەیوەندیدار دەبێت بەکاری پێویست هەستێت.
رۆژی سێشەممە 4ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیروت روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 158 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 5 هەزار کەسیش برینداربوون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



