
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان (ئەهلییەکان) بەرێژەی 40% تا 50% کەمبکاتەوە و رایدەگەیەنێت: هەر کەسێک لەو نرخە زیاتر نەخۆش وەربگرێت سزادەدرێت.
لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژووی وەزیری تەندروستیی هەرێمی لەسەرە، ئەوە خراوەتەڕوو، نرخی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان سنووردار و یەکسان دەکرێت بە رەچاوکردنی مەترسی لەسەر ژیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
سەبارەت بە نرخی چارەسەری کۆرۆناش وەزارەتەکە رایگەیاندووە: “نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە رێژەی 40% تا 50% لە کۆی گشتی خزمەتگوزارییەکان بە گوێرەی جۆرەکانی چارەسەری کەمدەکرێتەوە”.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە: “نرخەکانی پشکنینی پزیشکانی پسپۆڕ لەلایەن سەندیکای پزیشکان دیاریدەکرێت، هاوکات تیمی پزیشکی گەڕۆک بۆ ماڵان بەبێ رەزامەندی وەزارەت قەدەغەیە”.
وەزارەتەکە داوای لە هاووڵاتییان کردووە پەیوەندی بە هێڵەکانی گەرم بکەن بۆ هەر سکاڵایەک و سەرپێچی و کەمتەرخەمی بەدەر لە نرخەکانی بڕیاردراوە، سەرپێچیکاران رێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


