
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئەمڕۆ به مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه داخرا و دواتر كه كرایه‌وه بارهه‌ڵگرێك كێبڵى كاره‌باى نێو تونێلهكهى پچڕاند و به‌م هۆیه‌شه‌وه دیسانه‌وه تونێله‌كه داخرا.
رێژه‌ن بورهان به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخان له لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك تونێله‌كه‌یان به ڕووى هاتووچۆكاراندا داخست.
وتیشى، “دواى ته‌واوبوونى تیمه‌كانى شاره‌وانى تونێله‌كه كرایه‌وه، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر كێبڵى تایبه‌ت به ئینارهى نێو تونێله‌كه پچڕاندووه له‌به‌ر روونه‌دانى گرفت و كێشه‌ى گه‌وره به‌هۆى ئه‌و كێبڵه كاره‌بایه‌وه ناچاربوون دیسانه‌وه تونێله‌كه دابخه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “له ئێستادا تیمه‌كانى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و كێبڵهن دواى ته‌واوبوونیان تونێله‌كه ده‌كه‌نه‌وه كه به هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێكى زۆر له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى تونێله‌كه كۆبوونه‌ته‌وه”.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخان تاكه رێگاى سه‌ره‌كى نێوان گه‌رمیان بۆ سلێمانییه و رێگایه‌كى بازرگانیشه، داخستنى تونێله‌كه بووه‌ته هۆى قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر و به‌شێك له شۆفێران ناچاربوون به رێگاى سه‌ر شاخى به‌رانانه‌وه هاتووچۆبكه‌ن كه ئه‌ویش بۆ هه‌ندێك ئۆتۆمبێل به تایبه‌ت بارهه‌ڵگر زۆر زه‌حمه‌ته.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش



