لە گوندێكی سەر بە قەزای پێنجوێن 20 كیلۆ ئاڵتونی قاچاغ دەستی بەسەردا گیرا

هێزێکی پاسەوانی سنوور
SNN-عەلی حەمە سەعید
هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە سنووری قەزای پێنجوێن توانییان شۆفێری ئۆتۆمبێلێك دەستگیر بكەن كە بڕی 20 كیلۆ ئاڵتونی شاردبووەوە بەشێوەیەكی قاچاغ لە ئێرانەوە هاوردەی كردبوو.
عەمید فەخرەدین عەبدوڵا، فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە SNNی رایگەیاند “ئەمڕۆ لەكاتی ئەركی فەرمیدا هێزەكانمان لە گوندی (وێنە)ی سەر بە قەزای پێنجوێن توانییان شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان دەبڵ دەستگیر بكەن كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بڕی 20 كیلۆ ئاڵتونی تیادا حەشار دابوو.”
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش پشكنین و دۆزینەوەی ئەو ئاڵتونە دەركەوت كە لە ئێرانەوە و بەشێوەیەكی قاچاغ لەلایەن ئەو شۆفێرەوە هێندراوەتەوە سنوورەكە كە بەنیاز بوو ئەو ئاڵتونە بگوازێتەوە بۆ شاری سلێمانی.
ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی پاسەوانی سنوور ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای دەستگیركردنی شۆفێرەكە و ئەو بڕە ئاڵتونەی كە لە ئۆتۆمبێلەكەدا بە ئۆتۆمبێلەكەشەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، رووبەڕووی یاسامان كردوونەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


