کۆمکاری عەرەبی هۆشداریی لە تەقینەوەی کەشتییەکی گەورەی نەوت دەدات

کەشتییە نەوتهەڵگرەکە
SNN
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی هۆشداریی دەدات لە حاڵەتی زۆر مەترسیداری کەشتی سافر کە 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە و لە کەناراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی یەمەن لەنگەری گرتووە.
ئەحمەد ئەبولغەیت دەڵێت: “کارەساتەکەی لوبنان پێماندەڵێت راگرتنی ئەو کەشتییە زەبەلاحە کە لەساڵی 2015ەوە هیچ چاکسازییەکی بۆ نەکراوە، ئاماژەی خراپی هەیە”.
داواشیکرد هەرچی زووە ئەنجوومەنی ئاسایش بێتە سەر هێڵ و تیم بنێرێتە ناو ئەو نەوتگوێزەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.
پێشتر هۆشداریی درابوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کە ژووری کۆنترۆڵی کەشتییەکە شکاوە و ئەگەری ئاو تێچوونی هەیە، گەر چاکسازی بۆ نەکرێت کارەسات روودەدات لە دەریای سووردا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



