
محەمەد بن سەلمان
SNN–
دادگایەکی ئەمریکی داوایەک ئاراستەی شازادەی جێنشینی سعودیە دەکات ئامادەبێت وتەی خۆی بدات بۆ وەڵامدانەوەی چەند تۆمەتێک کە پێشتر ئاراستەی کراون.
داواکە لەسەر سکاڵای بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی سعودیی بووە بە ناوی سەعد ئەلجەبری کە لەو دادگایەی ئەمریکا تۆماری کردووە.
سەعد ئەلجەبری کە نزیکی شازادە ئەمیر بن محەمەد نایف-ە ئێستا لە کەنەدا دەژی و بەهۆی ئەوەی پیاوەکانی پێشتر هەوڵی کوشتنیان داوە، سکاڵای لەسەر شازادەی جێنشینی سعودیە تۆمار کردووە.
پێشتر دەسەڵاتی شاهانەی سعودیە ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و سەرمایەدار و دەسەڵاتداری نێو بنەماڵەی شایان رووبەڕووی گرتن و دوورخستنەوە کردەوە و خرانە دەرەوەی کایەی بڕیار و دەسەڵاتداری، لە ئێستاشدا محەمەد بن سەلمان بڕیاردەری کۆتایی هەموو پرسەکانە لەو وڵاتە، لە ئابوورییەوە تا هێز و لە دەسەڵاتی دینییەوە بۆ دەسەڵاتی یاسایی.
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، پێشتر هەریەک لە ئەحمەد بن عەبدولعەزیز و محەمەد بن نایف، رکابەریی محەمەد بن سەلمانیان کردووە لە وەرگرتنی تەختی شاهانە، هەر بۆیە ئێستا رووبەڕووی گرتن بوونەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



