کاروانێکی سوپای ئەمریکا لەسەر سنووری عێراق – کوێت کرایە ئامانج

سوپای ئەمریکا
SNN-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە نزیک دەروازەی جریشان لەسەر سنووری نێوان عێراق و کوێت کاروانێکی سوپای ئەمریکای کردۆتە ئامانج.
کاروانی هێزەکانی ئەمریکا ئەمشەوی رابردوو بە ئامانج گیراوە و کەلوپەلی سەربازی گواستۆتەوە و تا ئێستاش روون نییە زیانی گیانی هەبووە یاخود نا.
سەرچاوەیەکی سوپای عێراق بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا بۆ پارێزگاریی لە کاروان و بارهەڵگرەکانی خۆی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای کەرتی تایبەت هەیە بۆ پاسەوانی.
رۆژانە سوپای ئەمریکا لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئەمریکا کەلوپەل و پارچەی یەدەگ و کەرەستەی سەربازیی خۆی ئاڵوگۆڕ دەکات لەسەر سنوورەکە لە کوێتەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە.
دوای رووداوەکە تەحسین خەفاجی وتەبێژی رەسمیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رەتیکردەوە هیچ کردەیەکی تێکدەریی لەسەر سنووری نێوان عێراق و کوێت روویدابێت لە نزیک ناوچەی جریشان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



