
سیتین و گریزمان
SNN Sport
رۆژنامەکانی ئیسپانیا پێش 3 رۆژ لە یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە یاری چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پلانی کیکی سیتینی راهێنەر ئاشکرا دەکەن و رایدەگەیەنن ئەو راهێنەرە بە شێوازی 4-4-2 یاری دەکات نەک 4-3-3.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای دەکات، تا ئەم ساتە گریزمان لە سەر کورسی یەدەگەو سیتین بڕیاریداوە لە هێڵی ناوەند 4 یاریزان یاری پێ بکات، کە ئەوانیش دی یۆنگ، بۆسکێتس ، ڤیدال و سێرجی رۆبێرتۆیە، بەڵام ئەوەی وەکو گومان ماوەتەوە، تا ئێستا نازانرێت ریکی پویگ و ڤیدال و رۆبێرتۆ کامیان بە سەرەکی یاری دەکەن، چونکە یەکلایی بووەتەوە دی یۆنگ و بۆسکێتس بە سەرەکی یاری دەکەن.
بەڵام سەبارەت بە عوسمان دیمبلی، ئەو یاریزانە سەفەری لیشبوونە دەکات، بەڵام تا ئێستا نازانرێت یاری دەکات یان نا.
یانەی بایرن میونخ لە کۆتا 18 یاریدا نە دۆڕاوەو نە تووشی یەکسانبوون بووە، ئاستێکی کەم وێنە پێشکەش دەکات، رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە بەرشەلۆنە ترسی لەوە هەیە، یانەی بایرن میونخ بە گۆڵێکی فلیپ کۆتینیۆ سەرکەوتن تۆماربکات و بۆ چارەگی کۆتایی سەربکەوێت، کە لە وەرزی رابردوو بەهۆی رازینەبوون لە ئاستی ئەو یاریزانە، بەرشەلۆنە بە خواستن بە یانەی بایرن میونخی دا، دوای تەواوبوونی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزە، ئەستێرە بەرازیلیەکە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو لەو یانەیە دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



