
SNN
سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگای وەبەرهێنەرانی جیهان لە ئەمریکا( U.S Global Investors) پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دەکات.
فرانک هۆڵمز لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چاوەڕوان دەکەم لەماوەی داهاتوودا نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە، بەجۆرێک نرخی ئۆنسەیەک بگاتە چوار هەزار دۆلار، لەگەڵ بەردەوامی بەرنامەی پاکێجی هاندان لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە.
شارەزایانی ئابووری کە لێدوانیان بۆ سایتی بزنس ئینسایدەر داوە، رایانگەیاندووە: زێڕ لەو کانزا بەنرخ و پارێزراو و سەرنجڕاکێشانەیە لەئێستادا کە بەهۆی بەردەوام چاپکردنی دراوەکان و دابەزاندنی نرخی سوود بۆ نزیک سفر لە زۆرێک لە وڵاتان بەهادارتربووە.
شایەنی باسە شارەزایانی گۆڵدمان ساکس پێشتر پێشبینیان کردبوو کە نرخی زێڕ بگاتە 2300 دۆلار ئەمەش بەهۆی نادڵنیایی لە باشبوونی بارودۆخی ئابوری جیهان، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ئەم دۆخە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری لێدەکرێت.
ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو و هەزار و سێ دۆلار بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


