چوار لیواكه‌ى حه‌شدی شەعبی له خانه‌قین ده‌رده‌كرێن و سوپاى عێراق شوێنیان ده‌گرێته‌وه

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه به ده‌ركردنى هه‌رچوار لیواكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له خانه‌قین و راده‌ستكردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوچه‌كه به سوپاى عێراق، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره چه‌كدارانى حه‌شد له خانه‌قین خۆپیشاندانیان كرد‌و داویان كرد له ناوچه‌كه بمێننه‌وه.
له سنوورى خانه‌قین چوار لیواى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه كه به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ده‌وورووبه‌رى خانه‌قین دابه‌شكراون و له دواى هاتنى ئه‌و هێزانه‌ش بۆ سنووره‌كه به پێى ئاماره‌كان له دواى كشانه‌وى پێشمه‌رگه‌و هاتنى حه‌شد بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه تیرۆریستى و تاوانه جۆراوجۆره‌كانیش زیاتربووه و به‌ده‌یان گوند چۆڵبوون و هێرشو په‌لامارى داعش‌یش به‌رده‌وامى هه‌یه، له ئێستادا حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه ئه‌و چه‌كدارانه له خانه‌قین ده‌ربكات و سوپاى عێراق له ناوچه‌كه جێگیربێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له بازارى شارى خانه‌قین به‌شێك له چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه هاووڵاتیانیشیان له گه‌ڵدابوو، خۆپیشاندانیان دژى ده‌نگۆى گواستنه‌وه‌یان كرد له ناوچه‌كه ئه‌و خۆپیشانده‌رانە كه به‌شێكیشیان كورد بوون ئاما‌ژه‌یان به‌وه‌دا، حه‌شبى شه‌عبى بووه‌ته هۆى پاراستنى ناوچه‌كه و له‌و پێناوشه‌دا قوربانى داوه له ئێستادا بڕیارێكى له‌مشێوه‌یه بانگه‌یه‌شه بۆ هه‌ڵبژرادن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و بڕیاره ڕ‌ازى نین.
دا‌واشیان كرد، “حكومه‌تى عێراق به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه و حه‌شد له سنوورى خانه‌قین ده‌رنه‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو خۆپیشاندانى گه‌وره‌تر ئه‌نجامده‌ده‌ن و داواى هه‌ڵوێستیان له مه‌رجەعە باڵاكانى شیعه كرد له‌دژى ئه‌و بڕیاره.
به‌پێى زانیارییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه بڕیاردراوه له رۆژانى داهاتوو چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى خانه‌قین بگوازرێنه‌وه و دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تى راده‌ستى سوپاى عێراق بكرێت و هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت به فه‌رمى راینه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام زانیارییه‌كان گه‌یشتووه‌ته به‌رپرسى حه‌شد له سنوورى خانه‌قین و ئاگادارى بڕیاره‌كه‌ن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



