
پێرێز و زیدان
SNN Sport
راگەیاندنەکانی ئیسپانیا هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵنیا دەکەنەوە، یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە هیچ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام نادات و یانەکە لە توانایدا نیە.
رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کرانە دەرەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر دەستی مانچستەرسیتی، هیچ پلانێکی یانەی ریاڵ مەدریدی نەگۆڕیوە، ئەو یانەیە هیچ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام نادات.
ئەم سەرچاوەیە دەڵێت:” یانەکە ئەم وەرزە 200 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێگەیشتووە،ئەمساڵ پێویستە ئیدارەی یانەکە جارێکی تر داوای کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان بکاتەوە، کە لە ماوەی رابردوو بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یانەکە بەشێك لە مووچەی یاریزانەکانی بڕیبوو”.
هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید چاوەڕوانبوون سەرۆکی یانەکە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە گرێبەستی گەورەی وەکو گواستنەوەی مباپی ئەنجام بدات،بەڵام بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناو کەمبوونەوەی داهاتی یانەکە،پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید ئامادە نیە هیچ گرێبەستێک ئەنجام بدات.
ریاڵ مەدرید پلانی داناوە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت و لە سەروو هەموویانەوە بەیڵ و جەیمس رۆدریگێزە، هەروەها دەیەوێت سیبایۆس و ئۆدیگارد بگەڕێنێتەوە، کە لە ئێستادا خواستنەکەیان لەگەڵ یانەکانی ئارسناڵ و سۆسیداد تەواو بووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



