رۆژنامەی مارکا پێکهاتەی پاریس سانجێرمان و ئاتڵەنتا بڵاودەکاتەوە

پاریس سانجێرمان و ئاتڵەنتا
SNN Sport
ئەمڕۆ لە دەستپێکی یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئاتڵەنتای ئیتاڵی رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە وڵاتی پۆرتوگال ئەنجام دەدرێت.
یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بۆ دووەمجار لە مێژوویدا پلیتی قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە بەدەست بهێنێت، کە یانەکە لە وەرزەکانی 1994/1995وە نەیتوانیوە بگاتە ئەو قۆناغە.
هەرچی یانەی ئاتڵەنتایە کە ئەم وەرزە ئەسپی رەشی پاڵەوانێتیەکەیە، ئامانجی گەیشتنە بە قۆناغی داهاتوو، دەیەوێت لەم ئاستەی بەردەوام بێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە پێگەی خۆیەوە پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانە بڵاودەکاتەوە کە بەمشێوەیە یاری دەکەن.
پێکهاتەی پاریس سانجێرمان:
گۆڵپارێز: ناڤاس
بەرگری: کیمپیمبی، تیلۆ کیهرەر،مارکینهۆس، بێرنات.
ناوەڕاست:هێرێرا، پاریدس، گویا.
هێرشبەران: نەیمار، ئیکاردی، مباپی.
پێکهاتەی ئاتڵەنتا:
گۆڵپارێز: سپۆرتێلۆ.
بەرگری: کاڵدارا،دیمیسیتی،تۆڵۆی.
ناوەڕاست: هاتیبۆر، فرۆلەر، دی رۆم،گۆسینس.
هێرشبەران: پاپۆ گۆمێز، زاباتا، پاسالیچ.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



