قایمقامى هه‌ولێر: خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه گێره‌شێوێنییه و رێگه‌ى پێ ناده‌ین

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر | فۆتۆ: VOA
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك گێره‌شێوێنییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین هاووڵاتییان یان پارته سیاسییه‌كان ئه‌نجامى بده‌ن، وتیشى: “مۆڵه‌تمان به هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌داوه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مان نه‌داوه به خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه له هه‌ولێر بۆ ئه‌مڕۆ، رێگه‌ش به ئه‌نجامدانى هیچ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك ناده‌ین، چونكه هه‌رجۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ك به واتاى گێره‌شێوێنى دێت و بۆ تێكدانى دۆخى هه‌ولێره، له‌به‌ر ئه‌وه رێگه‌ى پێناده‌ین”.
وتیشى: “یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى رێگری كردن له گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان رێگه‌گرتنه له ته‌شه‌نه‌كردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چونكه ئێمه له ماوه‌ى رابردوودا 250 ماركێتمان داخستووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هۆكار بوون بۆ ته‌شه‌نه‌كردنى كۆرۆنا و گردبوونه‌وه‌یان تێدابووه، ئێستا چۆن رێگه ده‌ده‌ین گردبوونه‌وه بكرێت”.
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “لێپێچینه‌وه له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه گردبوونه‌وه ئه‌نجامبدات، هه‌ر كه‌سیش به‌شدارى بكات رووبه‌ڕووى یاساى ده‌كه‌ینه‌وه”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر رێگرییان كرد له گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى ئایینى كه ویستیان له به‌رده‌م مزگه‌وتى سه‌واف گردببنه‌وه و داواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بكه‌ن بۆ نوێژى هه‌ینى.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



