له شارى سلێمانى 119 تیپ و زیاتر له 2000 هه‌زار یاریزان داواى یارمه‌تى ده‌كه‌ن

دیمەنێک لە یارییەکی تیپی میللی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانى زیاتر له 20 ساڵه دامه‌زراوه و ساڵانه چه‌ندین خولى جۆراوجۆر بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى كردووەته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى یارمه‌تی نهدانیانهوه به‌رپرسانى لیژنه‌كه داواى هاوكارى ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى خول بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كانیان له یاریگاى گه‌وره.
ساڵانه لیژنه‌ى تیپه‌ى میللیه‌كانى سلێمانى خولى یاریگاى بچوك و گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م تیپه پله یه‌ك ، پله دوو و پله سێكانى له یاریگاى گه‌وره و بچووك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ى ساڵێكه به‌بێ كردنه‌وه‌ى هیچ خولێك دانیشتوون، سكرتێرى لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت” داوا له به‌رپرسانى سیاسی و وه‌رزشی سلێمانى ده‌كه‌م كه هاوكاریمان بكه‌ن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى گه‌نجان”.
دارا جه‌لال سكرتێرى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانى وتی:” سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تبكه‌مه‌وه كه گوایه ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانى ده‌ستمان له كاركێشاوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه له ئێستادا ئێمه به‌رده‌وامین، به‌ڵام دواتر نازانین چی روو ده‌دات، بۆیه هه‌ر شتێك رووبدات ئێمه قسه‌ى خۆمان ده‌بێت”.
وتیشی:” ئه‌وه‌ى جێگه‌ى گله‌یی و گازنده‌ی ئێمه‌ى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانییه له به‌رپرسانى وه‌رزشی و سیاسی و ده‌زگا وه‌رزشییه‌كان،هیچ كه‌س یارمه‌تیمان نادات تا خوله‌كانمان بكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیاتر له 20ساڵه لیژنه‌كه دانه‌بڕاوه له كردنه‌وه‌ى خول، چونكه ئێمه خاوه‌نى 119 تیپی پله‌یه‌ك و دوو و پله سێین كه زیاتر له 2000 یاریزانمان هه‌یه”.
دارا ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” به‌داخه‌وه یاریزان له یانه‌كان زیاتر له 25 ملیۆن دینار وه‌ك بۆند وه‌رده‌گرن كه بۆندى یه‌ك یاریزان بۆ ئێمه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى به به‌رده‌وامى خول بكه‌ینه‌وه و ئه‌و هه‌موو گه‌نجه بێ ئیش دانه‌نیشن، بۆیه له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌وە داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه وه‌رزشی سلێمانییان به‌ده‌سته یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده دانه‌نیشین به‌بێ چالاكى”.
لە کۆتایدا وتی:” بوونى ئێمه له‌و شوێنه ته‌نیا بۆ كردنه‌وه‌ى چالاكى و خوله بۆ تیپ و یاریزانه خۆشه‌ویسته‌كانمان، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ته‌نیا به‌ئامانجى كردنه‌وه‌ى چالاكی له‌و شوێنه‌داین، ئه‌گه‌ر نه‌توانین هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام بده‌ین بوونى ئێمه‌ش له‌و شوێنه‌دا گرنگ نیه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



