
زێی بچوک فۆتۆ محەمەد مستەفا
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاب، ئێران تەواوی بەشە ئاوی زێی بچوکی لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشت گرتەوە .
ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە SNN ی راگەیاند : ئەمڕۆ چوارشەممە وڵاتی ئێران لە بەنداوی کۆڵەسەی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوی زێی بچوکی گرتۆتەوە و ئاستی ئاوی زێیەکە لە سنووری قەزای پشدەر بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
وتیشی ” لە ئێستادا زێی بچوک هیچ بڕە ئاوێکی ئەوتۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ناڕژێتە ناوی، بەڵکو تەنیا هەندێك سەرچاوەی ئاوی ناوخۆی هەرێم لە سنووری ماوەت و شارباژێر دەرژێتە ناوی”
لای خۆشیەوە زانا عوسمان بەرپرسی پرۆژەی ئاوی خاس بە SNN ی راگەیاند : ئەمڕۆ بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک کێشە بۆ پرۆژەی ئاوی خواردەوەی قەڵادزێ دروستبووە، بەڵام سبەی پێنجشەممە دەتوانرێت ئاو بەسەر گەڕەکەکانی قەڵادزێ دابەشبکرێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



