یانه وه‌رزشییه‌كان پشت به سه‌رچاوه‌ى دارایی خۆیان یان حكومه‌ت و حزبه‌كان ده‌به‌ستن؟

هەواڵی ناوخۆ
له‌وڵاتاندا سروشتى به‌ڕێوه‌بردنى یانه‌كان پشت به‌ستنه به‌و سه‌رچاوه داراییانه‌ى خۆیان له‌ڕێگه‌ى وه‌رزشكردنه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، داهاته‌كانیان بریتیه له پلیتى یارى و ریكلامى بازرگانى و سپۆنسه‌ر كردن و كرێى گواستنه‌وه‌ى راسته‌وخۆى یارى و پێگه‌یاندن و فرۆشتنه‌وه‌ى یاریزانان و فرۆشتنى كه‌لوپه‌ل و پێداویستى وه‌رزشى و قازانج كردن لهفرۆشتنهوهى یاریزان و تاد.. كه‌چى لە کوردستانی خۆمان هێشتا نه‌توانراوه وه‌ك پێویست ئه‌وه بكرێ و یانه‌كان چاویان له‌ده‌ستى حكومه‌ت و حزبه تا بتوانن خۆیان پێ به‌ڕێوه‌ببه‌ن، لێره‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) ده‌پرسێت (یانه‌كان زیاتر پشت به چ سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی خۆیان ده‌به‌ستن، داهاتى هۆڵ و یاریگا و مه‌له‌وانگه‌كان یان پلیتى یارى و سپۆنسه‌رى و پڕۆژه بازرگانیه‌كانیان، یاخود پشت ئه‌ستورن به‌هاوكارى حكومه‌ت و حزبه سیاسیه‌كان) ؟، بۆ وه‌رگرتنه‌وه وهڵامهكانیش سه‌رۆك و ئه‌ندامانى چوار یانه‌ى وه‌رزشى و راگهیاندنكارێكى وه‌رزشیمان دواند و ئه‌وانیش رازى دڵى خۆیان به‌مشێوه‌یه دركاند:-
“هه‌موو تیپه‌كانمان به‌داهاتى پرۆژه‌كانمان پێ به‌خێو ده‌كرێ”
*بێجان ئیبراهیم/ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر:” ئه‌وه‌ى ئێمه داهاتى مۆڵ و دوكانهكانه له‌گه‌ڵ دوو یاریگاى بچووك، خۆتان ده‌زانن خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق خه‌رجیی زۆرى ده‌وێ و ده‌بێت یاریزانى باشیشى بۆ بهێنیت تا له‌پله‌یه‌كى باشى خوله‌كه‌دا بیت، جگه له‌وه‌ش له‌خولى تۆپى پێى كوردستانیش به‌شدارین، تیپه‌كانى لاوان و تازهپێگهیشتوانمان هه‌یه و تیپه‌كانى پایسكلسوارى و تۆپى ده‌ستى كچان و كوڕان و باله و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی-شمان هه‌یه، ئه‌وه‌ى راستى بێت هه‌موو تیپه‌كانمان به‌داهاتى پرۆژه‌كانمان پێ به‌خێو ده‌كرێ كه ئێستا ده‌ستمان ده‌كه‌وێ به‌تایبه‌ت لهمۆڵهكهدا، به‌ڵام بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراق به‌ڕاستى پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌وێ، خه‌رجییه‌كى زۆرى پێویسته، به‌ته‌نها موچه‌ى یاریزانانى تیپى خولى عێراقمان 114 ملیۆن دیناره، بۆیه پێویستمان به‌هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمه و ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراق ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى كه 700 ملیۆن دینارمان پێ بده‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه وه‌رنه‌گیراوه”.

“هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى دارایمان نیه یانه‌كه‌ى پێ به‌ڕێوه‌ببه‌ین”
*قه‌له‌نده‌ر نه‌سره‌دین/ سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى:” ئێمه وه‌ك یانه‌كه‌مان جگه له‌و پاره‌یه‌ى سه‌رۆكى فه‌خرى یانه‌كه‌مان بۆ تیپه‌كانى دابین ده‌كات، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى دارایمان نیه یانه‌كه‌ى پێ به‌ڕێوه‌ببه‌ین، له‌ساڵانى پێشوو حكومه‌ت كهڕێگهى به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تى گشتى وه‌رزشى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان بڕه پاره‌یه‌كى به‌یانه‌كان ده‌دا و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌كانى تر لێى سوودمه‌ند بووین، به‌ڵام ئه‌ویش راگیراوه، سه‌باره‌ت بهپڕۆژهى بازرگانى، ئێمه پرۆژهیهكهمان هه‌یه له‌نێو یانه‌كه‌ماندا كه چه‌ند دوكانێكى له‌خۆگرتووه، به‌ڵام ئه‌ویش ته‌واو نه‌بووه و كاركردن تیایدا وه‌ستاوه، یه‌ك یاریگاى بچوكیشمان هه‌یه كهگهنجانى گه‌ڕه‌ك و یاریزانى خۆمان بۆ مه‌شق كردن سوودى لێ ده‌بینن و ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تاى دروستكردنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌كرێ نه‌دراوه”.

“وه‌ك یانه‌ى هه‌ندرێن توانیومانه له‌سه‌ر پێى خۆمان بوه‌ستین”
*حاكم جه‌مال جه‌لال/ سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرێن:” ئێمه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانمان هه‌یه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یانه‌كه‌مان پشت بهداهاتهكهى ده‌به‌ستین و ساڵانه كرێى ئه‌و پڕۆژانه وه‌رده‌گرین و بۆند و مووچه‌ى یاریزانانى پێ ده‌ده‌ین، پشت به‌هیچ سه‌رچاوه‌ى تر نابه‌ستین، له‌وكاته‌ى كه شه‌ڕى داعش هاته‌ئاراوه هه‌رچى هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو بۆ یانه‌كان هه‌مووى نه‌ماوه، ئێمه زوو بیرمان له‌وه كرده‌وه و هه‌ربۆیه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌مان ئه‌نجامدا و وه‌به‌رهێنانمان تێدا كرد و سوودیشمان لێى بینى، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك یانه‌ى هه‌ندرێن توانیومانه له‌سه‌ر پێى خۆمان بوه‌ستین، وه‌ك هه‌ندێك یانه نه‌بووین كه به‌داخه‌وه تووشى قه‌یران بوون و به‌ناچارى ده‌رگاى یانه‌كانیان داخست، یانه‌ى گه‌وره‌ش بوون، به‌ڵام ئێمه توانیمان به‌و پڕۆژانه له‌سه‌ر پێى خۆمان بوه‌ستین و یانه‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌بێ له‌ئه‌نجامدانى كار‌و چالاكیدا، له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌روارد به‌بارودۆخى دارایی كوردستان بكه‌ین باشین و ده‌توانین خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین و بگونجێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بارودۆخێكى ئاسایی دابین، ئه‌وكات پێویستمان به‌هاوكارى و پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت”.

“حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئێمه‌دا”
*كامه‌ران جه‌بار/ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى ئاسۆ:” ئه‌و یارمه‌تى و هاوكاریه‌ى ئێمه بۆ یانه‌كه‌ى په‌یدا ده‌كه‌ین له‌زووه‌وه هه‌ر له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه بووه، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕیی هاوكارى یانه‌كه بوونه و هه‌رده‌م توانیویانه یانه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، هیچ به‌رپرسێكى حزبى پاڵپشتى ئێمه نیه و ته‌نها سپۆنسه‌ریمان لە کۆمپانیایەک هه‌بوو، دوو ساڵه ئه‌وان جلوبه‌رگ بۆ تیپه‌كانمان دابین ده‌كات و نیوه‌ى خه‌رجیی گه‌شتى تیپه‌كانمان ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر، حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئێمه‌دا، یانه هه‌یه ئه‌و پاره‌یه له‌كوێ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یارمه‌تى نه‌دات ناتوانێ یانه‌كه به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌وه راستیهكهیه و جیاوازیه‌كى زۆر له‌نێوان یانه‌كاندا هه‌یه و ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ى سیاسیه، بۆچى ئێمه پاره‌ى بۆندمان پێ نادرێت هۆكارچیه، ئیداره‌مان ناتوانێت ئه‌وه بكات، به‌س مووچه به‌یاریزانه‌كان ده‌ده‌ین، كه‌چى یانه‌كان به‌ئاسانى بۆند ده‌ده‌ن، پڕۆژه و به‌رژه‌وه‌ندى تریان نیه لهكوێیان بوو، له‌ئێستا یانه‌كه‌مان هه‌ستاوه به‌دروستكردنى پڕۆژه‌یه‌كى بازرگانى گرنگ له‌سه‌ر زه‌وى یاریگاكه‌یدا، ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووى یانه‌كه‌مانه، ئینشاڵڵا ساڵى داهاتوو یاریگا و هۆڵێكى نوێمان ده‌بێت و پڕۆژه‌كه‌ش ته‌واوده‌بێت و ئه‌وكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یانه‌ى ئاسۆ 70% بۆ 80% پشت بهداهاتهكهى ده‌به‌ستین”.

“له‌كوردستاندا یانه‌كان بوونه‌ته بارگرانى به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه”
*ئارى عه‌بدوڵڵا/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى:” ئه‌زموونى رابردووى یانه‌كانى كوردستان ئه‌وه‌ى پێوتین كه هه‌ركاتێك یانه‌یه‌ك حزب یارمه‌تى دابێت و بودجه‌ى بۆته‌رخان كردبێت، ئه‌و حزبه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌و یانه‌یه‌ى به‌كارهێناوه‌ته‌وه بۆ مه‌رامى سیاسى و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، بۆیه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یانه له‌ڕووى بودجه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێ، ناكه‌وێته ژێر ركێفى شار و ئامانج و ئه‌جێنداى هیچ حزبێك، له‌هه‌موو جیهاندا واباوه حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ى وه‌رگرتنى باجه‌وه له‌یانه‌كان سوودمه‌ند ده‌بێت، كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كوردستاندا یانه‌كان بوونه‌ته بارگرانى به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه كه له‌هیچ شوێنێكى جیهاندا ئه‌و شته نیه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وەى كه یاساى وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو خۆى جێبه‌جێ ناكرێ، ئه‌و موڵكانه‌ى له‌لاى یانه‌كانه و پێیان دراوه به‌پێى یاساى وه‌به‌رهێنان وابكرێ بتوانن به‌مه‌به‌ستى بازرگانى به‌كارى بهێنن و هه‌رهیچ نه‌بێت چوارچێوى یاریگاكانى خۆیان بكه‌نه دوكان و شوێنى بازرگانى تا داهاتێكى سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و هه‌روه‌ها بتوانن سپۆنسه‌ر بۆ تیپه‌كانیان په‌یدا بكه‌ن و هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شتوگوزار و تاد.. تا چیتر چاویان له‌ده‌ستى حكومه‌ت نه‌بێ، نابێ یانه هه‌ر پشت به‌حكومه‌ت ببه‌ستێت، له‌كاتێكدا ئه‌وه ده‌بینین حكومه‌ت ناتوانێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى بدات، كاریگهریهكانیش ئه‌وه‌یه له‌م ناوه‌دا مافى یاریزانان و راهێنه‌ران ده‌فه‌وتێت، یانه‌كان وایان كردووه یه‌ك یان دوو جۆری یاری وه‌رزشییان هه‌بێت كه لهتێكراى جیهان ئه‌وه قبوڵكراو نیه، یانه ده‌بێ به‌لانى كه‌مه‌وه 6 تا 7 تیپى وه‌رزشى هه‌بێت”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


