كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌سه‌ر مووچه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN – مەودا مستەفا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی دابەشكردنی مووچە و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر لێبڕینی مووچە، ناكۆكی دروستبووه، به‌بێ ئه‌نجام كۆبوونەوەكه كۆتایی پێهاتووه و ھیچ بڕیارێك لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار نەدراوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ریگرتوون، ” لەسەر لێبڕینی مووچە، ناكۆكی دروستبووه، له ئه‌نجامدا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كۆتایی پێهاتووه و هیچ بڕیارێك لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار نەدراوە”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “تیمی یەكێتی لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ئەوە نەبوون كە لێبڕین بەو شێوەی مانگی رابردوو به‌رده‌وام بێت یاخود زیاتر بێت، بۆیە لەسەر ئەو بابەتە ناكۆكی دروستبووە و كۆبوونەوەكە كۆتایی پێ هاتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌شى كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەمڕۆی یان بەیانی ئەنجام نەدرێت”.
كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بە سەرۆكایەتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بەشێوەی ئۆنڵاین ده‌ستیپێكرد.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى بڕیاربووه گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت كه پێش ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه بریتیبوون له، “تەوەری یەكەم تایبه‌ت به چۆنیه‌تى دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارى فەرمانبەران، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت، ئایا دابەشكردنی مووچەى مانگی ئازار وەك مووچەی مانگی شوبات بە بڕینی 21% دەبێت، یاخود مووچەی تەواو دابەشدەكرێت”.
هه‌ر به‌پێى راگهیهنراوهكه، “تەوەری دووەم تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دەخرێتەڕوو گفتوگۆی لەسەر دەكرێت”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مانگى رابردوو به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى پێویست مووچه‌ى مانگى ئازارى به لێبڕینى 21٪ دابه‌شكرد، جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش رایگه‌یاند: “لێبڕینه‌كه ته‌نیا بۆ مووچه‌ى مانگى شوباته و مانگه‌كانى داهاتوو به‌رده‌وام نابێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



