وێنه:یاریزانه دێرینه‌كانى سلێمانى ده‌یانه‌وێت یارى باله به زیندوویی بهێڵنه‌وه

یاریزانه دێرینه‌كانى بالەی سلێمانى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د –SNNsport
شارى سلێمانى مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌ئێستاشه‌وه له یارى باله‌دا، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى و گرنگینه‌دان به یاریزانانى لاو له ئێستادا، یاریه‌كه به‌ره‌و مردن رۆیشتووه، شاره‌زایانى یاریه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر زوو فریاى یاریه‌كه نه‌كه‌ون ئه‌و مێژووه‌ى شارى سلێمانى هه‌یه‌تى له یاریه‌كه‌دا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات.
له‌شارى سلێمانى كۆمه‌ڵێك له یاریزانه دێرینه‌كانى ئه‌م شاره له خۆشه‌ویستیان بۆ یاریه‌كه و گرنگیدان به یاریزانانى گه‌نج دواى نزیكه‌ى 50 ساڵ خزمه‌تكردنى یاریه‌كه، وه‌ك راهێنه‌ر و ناوبژیوان و یاریزان، ئێستاش لهمهشقكردن و خزمه‌تكردنى یاریه‌كه به‌رده‌وامن له هه‌مان كاتیش‌دا یاریزانانى لاو بۆ سوودوه‌رگرتن لێیان مه‌شق ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان.
كاوه عه‌بدولڕه‌حمان یاریزانى دێرینی باله‌ى شارى سلێمانى وتى:” له‌راستیدا ژیانى یاریكردنم له‌ساڵى 1982 ده‌ستى پێكردووه كاتێك قوتابی په‌یمانگا بووم و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى یاریكردنم بڕیوه، بۆیه له‌ئێستاشدا به‌رده‌وامم، نابێت وه‌رزشكار كه ته‌مه‌نى هه‌ڵكشا بڵێت ته‌مه‌نم گه‌وره‌یه ده‌بێت به‌رده‌وامى به‌خۆی بدات و خولیا و رۆحى وه‌رزشى له ناخیدا بڕوێنێت باوه‌ڕ ناكه‌م واز له وه‌رزشكردن بێنیت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” یارى باله زۆر خۆشه‌ویستى بێپهخشیووم و خۆشه‌ویستى خه‌ڵك و هاوڕێ و كه‌سوكارى زیاتر كردووه له‌لام، بۆیه وه‌رزشی جاران خۆشتربووه له ئێستا، چونكه تا ئه‌و كاته‌ى وازیشمان له یاریكردن هێناوه رۆژێك نه‌ك ته‌نیا من، به‌ڵكو هاوڕێكانیشم بۆ پاره یاریمان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ر یاریزانێك پاره‌ى نه‌ده‌یتێ یاریت بۆ ناكات”.
ئه‌و وه‌رزشكاره دێرینه ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به‌داخه‌وه ئه‌و یاریزانانه‌ى له‌ناو هۆڵه‌كاندا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌لێم به‌بێ ده‌رمانى وزه‌به‌خش ناتوانێت به‌رده‌وام بن له یاریكردن، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌رده‌مى یاریكردن تا ئێستاش نه‌ك ده‌رمانى وزه‌به‌خش، به‌ڵكو نه‌مانزانیوه به‌كارى بێنین، بۆیه جارێكی‌تر به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم یارى باله له سلێمانى مردووه”.
بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ئه‌و یاریزانه دێرینانه یاریزانانى لاوانیش به به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵیان مه‌شق ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن سودێكى زۆریان ئه‌زموونى ئه‌و یاریزانه دێرینانه وه‌رگرتووه”.
سه‌ریاس ئه‌حمه‌د یاریزانى باله‌ى شارى سلێمانى دەڵێت:” ئێمه وه‌ك یاریزانه لاوه‌كانى شارى سلێمانى كه بهخۆبەخش مه‌شق ده‌كه‌ین سوودێكى زۆرمان له‌م یاریزانه دێرینانه وه‌رگرتووه كه 40 بۆ 50ساڵ خزمه‌ت به یارى باله ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێمه به به‌رده‌وامى مه‌شق ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆر شتى تازه و شێوازى یاریكردن له‌و یاریزانه دێرینانه فێربووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌خۆبه‌خشى و به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌مان مه‌شق ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌س و یانه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى وه‌رزشی ئه‌م شاره نه‌هاتوون به‌ده‌ممانه‌وه، بۆیه یارى باله به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌ڕوات”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئه‌نجامه گه‌ورانه‌ى یانه‌كانى ئه‌م شاره له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌ڵام خه‌مخۆران و راهێنه‌ران و یاریزانانى ئه‌م شاره گه‌شبین نین به یارى باله، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ گرنگییه‌ك به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان نادرێت، بۆیه بهرهشبینییهوه ده‌ڕواننه ئاینده‌ى یاریه‌كه له‌هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له شارى سلێمانى”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



