لە گردبوونەوەكەی دوێنێى هەولێردا زیاتر لە 40 كەس دەستگیركراون

هەولێر
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
له گردبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێردا زیاتر له 40 كه‌س ده‌ستگیركراون، یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌شى كه ده‌ستگیركراوه چۆنیه‌تى ده‌ستگیركردنى باسده‌كات و نیگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان.
دوێنێ چوارشه‌ممه له پاركى شانه‌ده‌ر له شارى هه‌ولێر هاوشێوه‌ى به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه‌ى هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى كه گردبوونه‌وه و به‌شێكیان ده‌ستگیر كردن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر ده‌ستیكه‌وتوون، “له ئه‌نجامى گرژییه‌كانى دوێنێ زیاتر له 40 كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌شێكیان كاتژمێر 11:00ى دوێنێ شه‌و ئازادكراون، به‌شێكیشیان هێشتا له زینداندا ماون”.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى كه له گردبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستگیركراوه و ئازادكراوه له‌به‌ر دۆخى ئه‌منى نایه‌وێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه باسى چۆنیه‌تى ده‌ستگیركردنى بۆ SNN ده‌كات و ده‌ڵێت: “كاتێك دوێنێلە پاركی شانەدەر نزیكبووینەوە چەند كەسێك هاتن بە جلی مەدەنییەوە دەستگیریان كردین، دواتر ئێمەیان بردە بنكەی پۆلیس و لە ژوورێكدا كۆیانكردینەوە كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نه‌بوو، چەندینجار پێمان وتن: ئێرە بۆ بۆ تەندروستیمان خراپە، بەڵام كەس گوێى بە داواكەی ئێمە نەدا”.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌و زانیارییه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه ژماره‌یان له 40 كه‌س زیاتر بووه و ده‌ڵێت: “ژمارەمان زیاتر لە 40 كەس دەبوو، شەو بەشێكمان ئازادكراین و بەشێكیشمان تا ئێمه هاتینە دەرەوە ئازادنەكرابوون، ئێمەشیان بەو مەرجە ئازادكرد كە جارێكی تر بەشداری لە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكدا نەكەین كە بێ مۆڵەت ئەنجامدرابێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



