“حكومه‌تى هه‌رێم فشارى ده‌ره‌كى له‌سه‌ره بۆیه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكناكه‌وێت”

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌وز
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیه‌نێت: رێگه‌نه‌دان به جێگيربوونى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێم ته‌نیا نیشاندهرهى ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵى بوونى هه‌یه له‌و ده‌روازانه، ده‌شڵێت: “رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌شێكى په‌یوه‌ندیى به‌وه‌وه هه‌یه كه هه‌رێم له‌ژێر كاریگه‌رى فشارى چه‌ند وڵاتێكى هه‌رێمیدایه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا و ئه‌و دۆخه‌ى شه‌وى رابردوو دروستبوو هه‌ردوولا لێدوانى دژبهیهكیاندا هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى زۆر زیاتر بێ متمانەی له‌نێوان حكومەتی عێراق و هه‌رێمدا دروستبێت، ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به هۆكارى رێكنهكهوتنهكهوه هه‌یه ئه‌وه ئەگەر مەسەلەكه گەندەڵی و ناشەفافیەت نەبێت، با فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق لە دەروازە سنوورییەكان جێگیر بن، ئه‌وه بابه‌تێكى ئاساییه، به‌ڵام رێگه نه‌دان گومانه‌كه زیاتر ده‌كات”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ده‌ستووریشه‌وه باسى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین ئه‌وا، دەستووری عێراق رێگه‌یداوه به‌وه بەپێی ماددەی 114، بەڵام ئەم رهفتارانەی هەرێم بەرامبەر بەغدا زیاتر حكومەتی هەرێم دەباتەوە دواوە و قەیرانەكان زیاتر دەبن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زیاتر باسى هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “فشارى به‌شێك له وڵاتانى هه‌رێمى به‌هۆى هه‌بوونى هه‌ژموونى سیاسی‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، ده‌نا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رى زۆرینه‌ى كێشه‌كانى هه‌رێم ده‌كات، له‌ڕووى دارایی و سیاسییه‌وه له‌وانه‌ش مادده‌ى 140”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ رزگاركردنى هاووڵاتییان له قه‌یرانى دارایی و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئەگەر حكومەتی هەرێم بیەوێت لەو قۆناغه‌ى ئێستا تێیكەوتووە دەربازی ببێت ئەوا دەبێت رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه رێكنەكەوتنی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ تەنیا برسیكردنی خەڵكە و هیچی تر”.
دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: “سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نه‌رمیی زۆریان نواندووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ئومێدی گه‌یاندنی خزمه‌ت به هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق، به‌ڵام راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌نجه‌ی بۆ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان نه‌بردووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، حكومه‌تی فیدراڵی به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 114ی ده‌ستوور پێشنیازی به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریكردنی داهاته‌كانی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی كردووه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه قایل نه‌بووه و نه‌رمیی نه‌نواندووه، دواتر ده‌یه‌وێت ره‌خنه له حكومه‌تی فیدراڵی بگرێت له‌باره‌ی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به داهاته‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌م جۆره كارانه خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی قبووڵكردن نییه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



