ماوەی 15 ساڵە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزای رانیە تەواو نەکراوە

SNN- محەمەد مستەفا
سەرەڕای خەرجکردنی زیاتر لە 15 میلۆن دۆلار و دوای 15 ساڵ لە دەستپێکردنی پڕۆژەکە، تا ئێستا نەتوانراوە پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی قەزای رانیە و ناحیەکانی حاجیاوا و چوارقوڕنە تەواو بکرێت کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئیدارەی راپەڕینە و پڕۆژەکە لە توانایدایە ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی 25 ساڵ بۆ سنووری قەزای رانیە دابین بکات .
” هەڵە لە بەشێکی دیزاینی پڕۆژەکە هەیە و 7 ساڵە کارکردن تێیدا وەستاوە “
سەلام عومەر بەڕێوبەری ئاوی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: پڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە پڕۆژەیەکی ستراتیژیە لە ئیدارەی راپەڕین، لە ساڵی 2005 لە لایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیەوە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی، گوژمەی سەرەتای پڕۆژەکە بڕی 18 ملیۆن 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو وە توانرا بەشێکی پڕۆژەکە جێ بەجێبکرێت، بەڵام بەهۆی بوونی هەڵە لە بەشی دیزاینی وەرگرتنی ئاو لە زێی بچوکەوە بۆ عەبمارەکانی ئاوی پڕۆژەکە، کارکردن تێیدا وەستێنرا .
وتیشی “هەڵەی دیزاینی پڕۆژەکە بە جۆرێکە کە بەشی (ئین تەیک)ی پڕۆژەکە واتا ئەو بەشەی کە ئاو لە زێی بچوکەوە وەردەگرێت و رەوانەی عەمارەکانی پڕۆژەکەی دەکات لە کاتی دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچوک ناتوانێت ئاو بۆ بەشی عەمبارەکانی ئاو بگوازێتەوە هەر بۆیەشە لە ساڵی 2013 ەوە کارکردن لە پڕۆژەکە وەستاوە، چەندین جاریش هەوڵدراوە بودجە بۆ پڕۆژەکە تەرخانبکرێت و قۆناغەکانی تەواو بکرێن بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی تەرخان نەکردووە .
“هەوڵ هەیە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێبکاتەوە و پڕۆژەکە پێویستی بە نزیکەی 10 ملیۆن دۆڵارە”
بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین باسی لەوەشکرد: کۆمەڵێک گۆرانکاری لە پڕۆژەکەدا کراوە و هەموو کەموکورتیەکانی پڕۆژەکە و گۆرانگاریەکان بەرزکراونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت و بڕیاریشە 4 ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕانکاریەکانی پڕۆژەکە خەرج بکرێت، بەڵام ئەم 4 ملیۆن دۆلارە بەس نییە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و بەڵکو پێویستی بە 6 ملیۆن دۆلار تر دەبێت بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نازانرێت کە ئایا حکومەت ئەو بودجەیە بۆ پڕۆژەکە خەرج دەکات یاخود نا .

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


