
کۆرۆنا لە هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایدەگەێنێت: “بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان لەئێستادا دۆخی تەندروستی لە شاری هەولێر لەمەترسیدایە و رۆژانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبن”.
سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندوستیی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییەکان، دۆخی تەندروستیی هەولێر بەم رۆژە گەیشت، کە بەداخەوە رۆژانە ئامارەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکەن”.
وتیشی: “لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 80 پشکنین کراوە لەو ژمارەیە 389 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 50 بۆ 60 نەخۆشیش لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر دۆخیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە هاووڵاتییانی شاری هەولێر هاوکاری تیمەکانی تەندروستی بن بۆ ئەوەی چیتر ئازیزانمان نەبنە قوربانی و پێویستە تەواوی چین و توێژەکان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



