هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەولێر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هونەرمەند سامان جەرجیس فۆتۆ: سایتی هەنگاو
SNN
یەکێک لە هونەرمەندانی ڕاپەری خەڵکی کرماشان کە بەهۆی ئەو گۆرانییانەی سەبارەت بە کوردستان دەانچڕێت، ناوبانگی دەرکردبوو پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە 13ی ئەم مانگە سامان جەرجیس”، شاعیر و گۆرانیبێژی خەڵکی کرماشان لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامان جەرجیس کە نزیکەی 18 مانگ پێش ئێستا لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان ناچاربوو وڵاتی خۆی بەجێبهێڵیت و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بێت، بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ناوبراو ڕۆژێک دوای ئەوەی لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە خۆی کوشتووە.
سامان بێهفەر ناسراو بە “سامان جەرجیس”، ڕۆژی 26ی کانونی دووەمی 2019 لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی کرماشان دەستبەسەر کراوە و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد کراوە و دواتر لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان زێدی خۆی بەجێهێشتبوو.
پێشتر سامان جەرجیس بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی خوێندنی دوو گۆرانی“سنە دژ“ کە دوای گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتی خەڵکی سنە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی نێوان پاسێک و نەوت هەڵگرێک خوێندی و دوای تۆمارکردنی گۆرانی“شەرمەندە“ بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی کرماشان، دەستبەسەر کرابوو.
سامان جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری مۆزیکی ڕاپ، شیعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆرانیبێژەکانی کرماشان ئامادە کردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



