
وێنەی رووداوەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی، دوو كەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیكەش بریندار بوون، هاوكات بەهۆی بەربوونەوەی ئۆتۆمبێلێكی دیكە بەسەر خێزانێكدا لەسەیرانگای ئاوێسەر منداڵێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.
ئەفسەرێكی بنكەی هاتووچۆی ناحیەی عەربەت بە SNN ی وت: “درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك جۆری قەمەرە لەسەر ڕێگای سەرەكی عەربەت – سلێمانی گیانلەدەستدانی دوو كەس و بریندار بوونی چواری دیكەی بەدواوە بوو كە سەرجەمییان سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە بوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەوە بووە و لە ئەنجامدا كۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئەو ڕووداوەی لێكەوتووەتەوە كە سەرنشینەكانی خەڵكی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن.
لەلایەكی دیكەوە و هەر شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بەربوونەوەی ئۆتۆمبێلێك لە سەیرانگای ئاوێسەر لە ناوچەی هەورامان بەسەر خێزانێكدا دوو منداڵی ئەو خێزانە دەشێلێت، بەوهۆیشەوە منداڵێكیان گیانلەدەستدەدات و منداڵێكی دیكەیان بەسەختی بریندار دەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



