پەرلەمانتارێکی یەکێتی چەند بەڵگەیەک لەسەر پارەکەی هەرێم لە لوبنان دەخاتەڕوو

دۆلار
SNN
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، چەند بەڵگەیەکی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بردنەدەرەوەی یەک ملیار دۆلاری هەرێم بۆ لوبنان دەخاتەڕوو و داواشدەکات کاری جددی بکرێت لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە.
لە پۆستێکیدا ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رایدەگەیەنێت: “بەڕێز سەرۆکی حکومەت و بەڕێزان دەستەی داواکاری گشتی خێرا لیژنەی لێکۆڵینەوەتان دروست کرد و داوای بەڵگەتان لە من دەکرد بۆ ملیار دۆلارە گیرخواردوەکەی لوبنان، فەرموون ئەوە بەڵگەی دامەزراوە نیێدەوڵەتیەکانە، ئەگەر بە بەڵگەی دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانیش قەناعەت ناکەن بەڵگەی دیکە زۆرە بخریتە ڕوو”.
راشیگەیاندووە: “ئەگەر مەبەستتان گەڕانەوەی ئەو پارەیە کە دڵنیام لە ئێستادا زۆر پێویستان پێیەتی، فەرموون لیژنەکەی بەڕێزتان کاری جدی لەسەر بكەن بۆ گەڕانەوەی ( یەك ملیار دۆلارەكە)ی لوبنان، دەتوانن بەشێکی زۆر کێشەی مووچەی پێ چارەسەر بکەن و خۆتان لە ئیحراجی خەڵك و شەقام و موچەخۆرانیش رزگاربكەن “.
پێشتر ناوەندی زانیاری ئەمریکی S&P GLOBAL ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم بڕی یەک ملیار دۆلاری لە بانکەکانی هەرێم سڕکراوە و دەستیبەسەرداگیراوە و بەهۆی دۆخی دارایی لوبنان ناتوانرێت ئەو پارەیە بگەڕێندرێتەوە.
بەڵگەکان:


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



