
مەندەلی، وێنە: میدیای عێراقی
SNN-سیروان حەسەن
گرفتی ئەمنی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەک لە گوندێکی سەر بە ناحیەی مەندەلی سوتێندراوە و بکەرانیشی نادیارن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ناحیەکەوە وەریگرتووە، ئەو هاووڵاتییە کە بەرەچەڵەک عەرەبە لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە 40 سەر ئاژەڵی مەڕ و بزنی سوتێندراوە.
ئاسایشی ناحیەکە باسلەوەدەکات، هۆکاری سوتاندنی ئەو ئاژەڵانە نادیارە و تا ئێستاش ئەنجامدەرانی نەدۆزراونەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
مەندەلی یەکێکە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەهۆی هێرش و پەلاماری ناوبەناوی چەکدارانی داعش بۆ سەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان، رەوشی ئەمنی تێکچووە، بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی SNNیش، بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری هێرشەکانی داعش لە رابردوودا بۆ سەر هاووڵاتی کوردی ناحیەکەبووە، لە ئێستادا ژمارەی کورد لەو ناحیەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


