
ناوچەیەکی گەشتیاری هەرێم
SNN
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرتی گەشتیاری لە هەرێم زیانی زۆری بەرکەوتووە و خاوەن میوانخانە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانیش زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
نادر رۆستی لە پۆستێکیدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: ” ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆر لاوه سوود و زیانی پێگه‌یاندووین، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س و بازرگان زۆر به‌سوود بووه، چونكه بابه‌ته‌كانیان به هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا زیاتر فرۆشتی كه‌وتوته سه‌ر و بازاڕیان گه‌رمتر بووه، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری به گشتی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتیاریی، و‌اته خاوه‌ن میوانخانه و چێشتخانه و كۆمپانیا و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی گه‌شتیاری”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ” له 6 مانگی رابردوو زیانی زۆر به خاوه‌ن بنكه‌كانی گه‌شتیاری كه‌وتووه، تاكو ئێستاش به‌رده‌وام زیانیان پێ ده‌كه‌وێت، به‌شێك له شوێن و بنكه‌كان مایه‌پوچ بوونی خۆیان راگه‌یاندووه و هه‌ره‌سیان هێناوه، رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، و‌اته شوێنی گه‌شتیاری به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆن”.
لە درێژەی قسەکانیدا نادر رۆستی وتوویەتی: ” پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر هاتووچۆی گه‌شتیاری نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسای بكرێته‌وه چ له بارودۆخی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێ؟ ئێستا بارودۆخی هه‌ولێر و سلێمانی چ جیاوازیه‌كی هه‌یه؟ یان بارودۆخی هه‌ندێك شاری عێراق و هه‌رێم چ جیاوازیه‌كی هه‌یه؟ كۆڕۆنا له‌سه‌رجه‌م جیهان بڵاوبۆته‌وه، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بڵاوبۆته‌وه، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا نییه رێگری له بازرگانی و هاتووچۆ و جوڵه‌ی گه‌شتیاری بكرێ، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دایه رێوشوێنی خۆپارێزی و پابه‌ند بوون زیاتر بكرێ. گه‌شتیارێكی به‌غدا یان سلێمانی، یان هه‌ر شارۆچكه‌یه‌ك بێته میوانخانه‌یه‌كی هه‌ولێر هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌مان رێكاری خۆپارێزی له‌به‌رامبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



