ماوەی 5 رۆژە پزیشکانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی سلێمانی مانیانیانگرتووە

نەخۆشخانەی شار
SNN
بەهۆی نەدانی مووچەکانیان، ماوەی پێنج رۆژە پزیشکانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی سلێمانی مانیانیانگرتووە و بایکۆتی دەواماینکردووە.
ئەو پزیشکانە ئەمڕۆ یاداشتێکیان داوەتە لایەنی بەرپرس کە ئامادە نین بە بێ مووچە دەوام بکەن، لەبەرئەوەی وەک خۆیان دەڵێن: “ماوەی 8 مانگە دوو مووچەیان وەرگرتووە کە یەکێکیان بە لێبڕینەوە بووە”.
ئەو پزیشکانە کە ژمارەیان 1000 پزیشک دەبێت، دەشڵێن: “لایەنی بەرپرس تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەبووە و لە روودانی هەر ئەگەرێکی نەخوزراو، لایەنی بەرپرس بەرپرسیارە”.
محەمەد کەمال نوێنەری پزیشکانی مانگرتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایکرد “هەرچی زووە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی سێ بەبێ لێبڕین دابەش بکات”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



