
ڤاکسینی Sputnik V
SNN
ئەمڕۆ شەممە رووسیا وەک یەکەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی یەکەم پێکوتەی خۆی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستیی رووسیا راتگەیاندووە “ڤاکسینەکە ناوی (سپۆتنیک V)یە و لەلایەن بنکەی تەندروستیی گامالیا-ی نیشتمانی بۆ زانستی بایلۆجی پەری پێدراوە”.
پلانەکە بە جۆرێکە لەمڕۆوە پێکوتەکە دەدرێت لە تووشبووان و پێدانی هەر دانیەکیان سێ هەفتە دەخایەنێت وەک وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە میخائیل مۆراشکۆ باسیکردووە “پێدانی پێکوتەکە زۆرەملێیە”.
میخائیل موراشکۆ، وەزیری تەندروستی رووسیا پێشتر وتبووی: “ئەو کەسانەی رەخنە لە ڤاکسینەکەی ئێمە دەگرن، قسەکانیان هیچ بنەمایەکی نییە و دەیانەوێت لە گرنگی چارەسەرەکەی ئێمە کەمبکەنەوە”.
قسەکانی وەزیری تەندروستی رووسیا لە دوای ئەوە هات، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریی دا، هێشتا دڵنیا نین لەوەی ڤاکسینەکەی رووسیا سەلامەتە بۆ بەکارهێنان.
هەفتەی رابردوو ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای راگەیاند و بە دەستکەوتێکی گەورەی بۆ وڵاتەکەی لەقەڵەمدا، چەند وڵاتێکیش داوایان لە رووسیا کردووە هاوکارییان بکات ڤاکسینەکە لە وڵاتەکانی خۆیان بەرهەم بهێنن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



