ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ تووشبووانى كۆرۆنا: ئه‌گه‌ر دۆختان مه‌ترسیدار نییه مه‌یه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه

کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – مەودا مستەفا
بەرپرسی راگەیاند و پەیوەندییەكانى بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستيی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: داوا له‌و تووشبووانه‌ى كۆرۆنا ده‌كه‌ین كه دۆخى ته‌ندروستییان مه‌ترسیدار نییه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه نه‌كه‌ن و له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتين بكه‌ن، ده‌شڵێت: “شوێنى پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا وه‌ربگرین”.
ئەمڕۆ شەمە سامان سەلمان، بەرپرسی راگەیاند و پەیوەندییەكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستيى هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند :”داوا لە هاووڵاتییان دەكەین پابەندی رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و تاكپارێزی بن، بۆ ئەوەی لەم دۆخە مەترسیدارەی كه ئێستا تێیكه‌وتووین رزگارمان بێت، داواشده‌كه‌ین ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون، ئەگەر حاڵەتەكانییان زۆر مەترسیدار نییە و تووشی كێشەی تەنگەنەفسەی نەبوون، لە ماڵەوە خۆیان كهرەنتین بكەن، بۆ ئەوەی ئێمه‌ش بتوانین چارەسەری ئەو كەسانە بكەین كە پێویستیان بە نەخۆشخانە هەیە و ئه‌وان كارى له‌پێشینه‌ى ئێمه‌بن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا له ئێستادا شوێنى پێویست هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى تووشبووى نوێى كۆرۆنا، وتیشى: “شوێنى پێویستمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ژمارەی زیاتری تووشبووانی كۆرۆنا وەربگرين، بە تایبەتی ئەوانەی كە پێویستيان بە نەخۆشخانە و چاودێری چر هەیە”.
بەرپرسی راگەیاند و پەیوەندییەكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، “به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا و له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن، له ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ تایبه‌تكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى نوێ به كۆرۆنا”.
پارێزگاى هه‌ولێر له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له پله یه‌كه‌مدا له‌ڕووى ژماره‌ى تووشبوون به كۆرۆنا، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێر رابردوودا 443 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون و 13 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



