قەناس بەدەستەکانی تورکیا فەرمانیان پێکراوە سەربازە سورییەکان بپێکن

سوپای تورکیا
SNN
لەمیانی وەرگرتنی وتەکانیدا بەهۆی تۆمەتبار کردنی بە بەشداریکردنی لە هەوڵی کودەتاکەی تورکیا، ئەفسەرێکی سوپای تورک دان بەوەدا دەنێت کە فەرمانی پێدراوە سەربازە سورییەکان بکوژن.
رۆژنامەی زەمان بڵاویکردۆتەوە کە ئەو ئەفسەرە تورکە لە هێزی تایبەت کاریکردووە و وتوێتی: “ساڵی 2016 کاتێک لە سوریا ئەرکی بینیوە، فەرمانیان پێکراوە بە قەناس لە سوپای سوریا بدەن”.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە ناچار کراون کە هەر فەرمانێک بۆ یەکەکانی سوپا دەربچوایە، دەبوو وەکخۆی جێبەجێیبکەن و بۆیان نییە لێی دەربچن.
ئەفسەرە تورکەکە کە ناوی دەروێش تاش-ە دەڵێت: “فەرمانەکەی لە لیوا زەکی ئاکساکالی وەرگرتووە کە فەرماندەی بەرەی ئەسکەندەروونە بووە لە ناوچەی هاتای سەر سنووری نێوان سوریا و تورکیا و 8 مانگ پێش روودانی کودەتاکە لە ئەرکی سەربازیدا بووە”.
رۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردووە، کە ئاکساکالی مانگی شوباتی ساڵی 2016 سەردانی بەرەکانی جەنگی کردووە لە شاخی یایلای کردووە و فەرمانی داوە کە رۆژانە سەربازە سورییەکان بکەنە ئامانج و بە قەناس تەقەیان لێبکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


