لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە قەدەغە دەکرێت

هاوردەکردنی ئۆتۆتمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 لە دەروازە و مەرزە نێودەوڵەتییەكانەوە قەدەغەدەكرێت و لەبەرامبەردا مامەڵەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 بەفەرمی دەستپێدەكات.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە بە گوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ سێ مانگ پێش هاتنی ساڵی نوێ مامەڵەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دوو ساڵ بەسەر ساڵی نوێدا رادەگیرێت و مامەڵەی هاوردەكردنی ساڵی نوێ دەستپێدەكات، بۆیە ئەمساڵیش لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە بەرامبەر راگرتنی مامەڵەی هاوردرەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 لەسەرەتای مانگی داهاتووە رێگە دەدرێت بە هاوردەكردی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 و ڕێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 نادرێت”.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە بڕیارەكانی تایبەت بە هاوردەكردنی جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەردەچن و لە یەكی ئەیلوولەوە جێبەجێ دەكرێن و ساڵانەش دەتوانرێت تەنها سێ مۆدیل ئۆتۆمبێل هاوردە بكرێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو بەردەوامی قەیرانی دارایی ، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و كڕیار نییە، نرخەكانیش تاڕەدەیەك لە شوێنی خۆیان بە جێگری ماونەتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



