بەشێکی زۆر لە پزیشکانی ڕووسیا ئامادەنین ڤاکسینە نوێکەیان بەکاربهێنن

SPUTNIK V
SNN
ڕاپرسییەکە کە سێ هەزار پزیشک لە رووسیا بەشداریان تێیدا کردووە، دەرکەوتووە لە 52%ی ئەو پزیشکانەی کە بەشداریان لە ڕاپرسییەکە کردووە رەتیدەکەنەوە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو ڤاکسینەدا بکەن و لەخۆیانی بدەن، ئەمەش دەریخستووە زیاتر لە نیوەی پزیشکانی ئەو وڵاتە گومانیان لەو ڤاکسینە هەیە کە لەلایەن وڵاتەکەیانەوە دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوە.
لە 66%ی پزیشکەکان پێیانوایە زانیارییەکان دەربارەی ڤاکسینەکە وردنین و لەهەمانکاتیشدا دڵنیانین لەوەی ڤاکسینەکە تاچەند کارایە.
20%ی پزیشکانی بەشداربوو لەڕاپرسییەکە ئامۆژگاری هاوڕێکانیان کردووە ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن و بەکاربهێنن، بەڵام 48%ی پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ڤاکسینە زۆر بەخێرای بەرهەمهێنراوە ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر سەلامەتی بەکارهێنانی لەلایەن مرۆڤەکانەوە.
جێگری وەزیری تەندروستی ڕووسیا ئۆڵێگ ساڵاگای رای خۆی لەسەر ئەنجامی ڕاپرسییەکە نوسیووە وتویەتی: “ئەنجامەکان یەکسانن، ڕێژەی لایەنگرانی ڤاکسینەکە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات”.
ڕوژی سێشەممەی ڕابردوو (11ی ئابی 2020)، ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی توانیویەتی یەکەم ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بەرهەمبهێنن وناویان ناوە “سپۆتنیک v “، ڤاکسینە ڕووسییەکە لە لایەن ناوەندی پزیشکی (گامالیا)ى ڕوسییەوە بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بەرهەمهێنراوە، بڕیاریشە تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی2021 ڕوسیا دەیان ملیۆن دانە لەو ڤاکسینە دروستبکات و زیاتر لە 20 وڵاتیش لەجیهاندا داوای ڤاکسینەکەیان کردووە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



