براکەی دۆناڵد ترەمپ بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە کۆچی دواییکردووە

رۆبێرت ترەمپ برای دۆناڵد ترەمپ فۆتۆ؛ AFP
SNN
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “برا 71 ساڵەکەی (رۆبێرت ترەمپ) شەوی شەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری نیویۆرک کۆچی دواییکردووە، بێئەوەی جۆری نەخۆشییەکەی ئاشکرا بکات، بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن “مێشکی تووشی خوێنبەربوون بووە”.
رۆبێرت ترەمپ برا بچوکی دۆناڵد ترەمپ-ی 74 ساڵانە و بەڕێوەبەر و بزنسمانی دیاری ئەمریکایە و لە کەرتی خانووبەرە و گەشتیاریشدا کاری کردووە.
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: “بەدڵێکی غەمبارەوە مردنی برا بچووکەکەم رادەگەیەنم، ئەو تەنیا برام نەبوو، بەڵکو خۆشەویستترین هاوڕێشم بوو”.
پێش ئەوەی بۆ بەسەربردنی کۆتایی هەفتەکەی بچێتە باخچەی وێستمنستەر لە ویلایەتی نیوجێرسی، دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەردانی کۆمەڵگەی پزیشکیی وایل کۆرنێل-ی کرد کە براکەی لێی خەوێنرابوو.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە کە رۆبێرتی برای ترەمپ تووشی خوێنبەربوون بووە لە دەماغیدا و رەنگە بەوە مردبێت، کەناڵی سی ئێن ئێن-یش بڵاویکردۆتەوە کە چەند مانگێکە براکەی ترەمپ نەخۆشە.
رۆبێرت ترەمپ ساڵی 1948 لەدایکبووە یەکێک بوو لە سێ کوڕەکەی خێزانی ترەمپ و لە دامەزراوەکانی ترەمپ-ی سەرۆکدا بەرپرسیارێتیی باڵای هەبووە.
سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ ئان ماری بالان هاوسەرگیریی کرد و پێشتریش بڵین ترەمپ هاوسەری بووە و ساڵی 2016 وتی:”کە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە دۆناڵد ترەمپی برای دەکات ببێتە سەرۆک”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
37 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



