هەولێر.. بەرپرسێكی حیزبی دەستكاری نەخشەی پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری دەكات

SNN- هەولێر
لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرپرسێکی حیزبی دەستكاری نەخشەی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری دەكات وەک ناڕەزایی دەربڕینێکیش لە بەرامبەر ئەو کارە، دانیشتوانی گوندی گەزنە گردبوونەوە.
ئەمرۆ یەكشەممە، كاروان سابیر دانیشتوویەکی گوندەکە بە SNNی راگەیاند: “ئێمە وەكو هاووڵاتییانی گوندی گەزنە، گردبوونەوەمان ئەنجامداوە وەكو ناڕەزایی دەربڕین لە دژی گواستنەوەی پردێكی شەقامی 150 مەتری بۆ چوار مەتر لە دووریی گوندەكەیان، كە بەرپرسێكی حیزبی سنوورەكە دەستی لە پشت ئەم كارەوەیە و گواستنەوەی پردەكەش كێشە بۆ خەڵكی گوندی گەزنە دروستدەكات”.
وتیشی: “ناکرێت هەر كەس و بەرپرسێك كاتێك پڕۆژەیەك دروستدەكرێت لە بەرژەوەندی خۆی دەستكاری نەخشەكە بكات، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە چ زیانێكی بۆ كەسانی تر دەبێت”.
وتیشی: “شەقامێکی ئاوا كە بە دیزاینێکی باش و كوالیتی دروستبكرێت، بەرپرسێکی حیزبی دەستكاری نەخشەكەی بكات، ئەمە لە كوێی دنیا شتی وا هەبووە، بەڵام دیارە ئەم جۆرە كارانە تەنها لە هەرێمی كوردستان روودەدات”.
لە ئێستادا دوورخستنەوەی ئەو پردە بۆ تەنیا چوار مەتر بۆ شوێنێکی دیکە، کێشەی بۆ دانیشتوانی ئەو گوندە دروستکردووە کە دەبێت 5 کیلۆمەتر ببڕن ئینجا دەگەنەوە سەر شەقامە سەرەکییەکە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN ئەو بەرپرسە پلەی سەربازیی هەیە و خۆی لەو شوێنە زەوی هەیە و شوێنی پێشووی پردەکە بۆتە بەربەست بۆ بەردەم زەوییەکەی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


