پزیشکانی ڕاپەڕین هەڕەشەی بایکۆتی دەوامی سەنتەری کۆرۆنا دەکەن

0
1338
 SNN-محەمەد مستەفا
بەهۆی هەڕەشەی سوتاندنی کلینیکە پزیشکیەکان لە لایەن چەند کەسێکەوە، پزیشکانی پسپۆڕ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هەڕەشەی بایکۆتی سەنتەری کۆرۆنا دەوامی نەخۆشخانەکانیش دەکەن .
د. عەلی ئیراهیم سوارە بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە SNN ی راگەیاند: “ماوەی چەند رۆژێکە لە لایەن کۆمەڵێک کەسەوە هەڕەشەی سوتاندنی کلینیکە پزیشکیەکان دەکرێت لە ناوچەی ڕاپەڕین، ئەمە لە کاتێکدایە کە پزیشکانیش هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری حکومەت بە بێ مووچە دەوام دەکەن و بەهۆی کۆرۆناشەوە ئەرکێکی زۆریان کەوتۆتە سەرشان”.
وتیشی: “ئێمە وەک پزیشکانی ڕاپەڕین بەهۆی ئەم هەڕەشانە بایکۆتی بینینی نەخۆش دەکەین لەسەرجەم نەخۆشخانە حکومی و کلینیکە تایبەتەکان جگە لە بەشی فریاکەوتن و سەنتەری کۆڕۆنا”.
باسی لەوەشکرد: “ماوەی 72 کاتژمێر مۆڵەت دەدەینە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنانەی کە هەڕەشەی سوتاندنی کلینیکە پزیشکییەکانمان دەکەن، بە پێچەوانەوە گەر لەو ماوەیەدا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە نەکرا ئەوا ئێمە بایکۆتی دەوامی بەشی فریاکەوتن و سەنتەری کۆڕۆناش دەیکەن”.
د.عەلی ئیبراهیم راشیگەیاند: داوا لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین بێنە سەرخەت لەپێناو پاراستی گیانی پزیشکانی ئیدارەی ڕاپەڕین”.
بە گوێرەی زانیاریەکانی SNN هەڕەشەی سوتاندنی کلینیکە پزیشکیەکان دوای ئەوە دەێت کە چەند کەس و لایەنێک رایانگەیاند کە نرخی پسوڵەی بینینی نەخۆش و پێداویستی پزیشکی لە کلینیکە تایبەتەکان زۆرە و دەبێت بە رێژەی 50% کەمبکرێنەوە .
Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this