چیتر رێگە بە بەرپرسانی تورکیا نادرێت سەردانی عێراق بکەن

SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێپێدانی هاتنە ناوەوەی بەرپرسانی تورکیای لە هەموو دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە راوەستاند، هەروەها سەردانە چاوەڕوانکراوەکانی بەرپرسانی تورکیای بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە.
ئاژانسی سپوتنیک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە: “وەزارەت لە دوو جاری یەک لە دوای یەکدا باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگێهشتکردووە و دوو یاداشتی توندی لەسەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عیراق رادەستکردووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد: لە یاداشتەکاندا داوا لە حکومەتی تورکیا کراوە تاوانکارانی دوژمنکارییەکە ئاشکرا بکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات.
وتیشی، هەموو وڵاتەکان لەسەر هەردوو ئاستی عەرەبی و ئەوروپی پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستی عێراق دەربڕیوە و پشتگیریشی دەکەن لەسەر بەرگریکردنی لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکەکەی.
راشیگەیاند: عێراق بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، بەڵام هەوڵی دیپلۆماسی دەتوانێت ئەم ئاڵۆزبوونە خاوبکاتەوە و هەردوو وڵات بگەنە دیدگایەکی هاوبەش لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکی کوردیان تێدا بوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



