زانکۆکانی عێراق لە باشترین 1000 زانکۆی جیهانیشدا نین

زانکۆیەکی عێراق
SNN
زانکۆی (جیاو تینگ) لە شاری شانگهای ریزبەندی باشترین 1000 زانکۆی جیهانی بڵاوکردەوە بۆ ئەمساڵ 2020 و لەو ژمارەیە یەک زانکۆی عێراقیشی تێدا نییە.
بەپێی ریزبەندییەکە، زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی پلەی یەکەمی گرتووە و و دوای ئەویش زانکۆی ستانفۆرد و پاشان زانکۆی کامبریجی بەریتانیش سێیەم بووە.
ریزبەندییەکە ئەوەشی دەرخستووە کە پەیمانگەی ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT) ئەمریکی پلەی چوارەمی گرتووە و زانکۆی کالیفۆڕنیا و بیرکلی ئەمریکیش پێنجەم بوون.
بەپێی ئاماری زانکۆ چینییەکە، زانکۆی عەبد بن عەبدولعەزیز پۆلێنی 113ی گرتووە و لەناو زانکۆ عەرەبییەکاندا باشترینیانە، دوای ئەویش زانکۆی شا سعود دێت بە ریزبەندی ژمارە 159 و زانکۆی شا عەبدوڵا و قاهیرەش لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا دێن لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا.
ئەوەی جێی سەرنجە هیچ زانکۆیەکی عێراقی لەناو پۆلێنی ئەو 1000 زانکۆیەی جیهاندا نین و نەیانتوانیوە جێی خۆیان بکەنەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



