
یوسی کۆهین سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکی ئیسرائیلی (مۆساد)
SNN
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە کە یوسی کۆهین سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکی ئیسرائیلی (مۆساد) بەنیازە سەردانی ئیمارات بکات و چاوی بە محەمەد بن زاید جێنشینی ئیمارات بکەوێت.
دەستەی پەخشی (مەکان)ی ئیسرائیلی دەڵێت: “ئامانجی سەردانەکە دانانی خاڵی کۆتاییە لەسەر رەشنووسی رێککەوتننامە مێژووییەکەی نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی”.
ئەوەش زانراوە کە هەردوولا نیازیان وایە ئامادەسازیی بکەن بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە پایتەختەکانی یەکتریدا و چاوەڕێشدەکرێت رۆژی بەڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکە دیاری بکرێت.
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەش، رەنگە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو لە ناو کۆشکی سپی ئەمریکا رێوڕەسمی واژووکردنەکە بەڕێوەبچێت.
رۆژی 13ی ئەم مانگە هەریەک لە ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیمارات رێککەوتننامەیەکیان واژوو کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، نێردەی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئاشتی وتی: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
بەپێی بەندێکی رێککەوتننامەکە، ئیسرائیل واز لە قۆرغکارییەکانی خۆی دەهێنێت لەسەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا کە پلانی دانابوو دەستیان بەسەردا بگرێت.
برایان هوک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەیەوە دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
کۆشکی سپیش لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایدەگەیەنێت “رێککەوتننامەکە کردنەوەی باڵیۆزخانە و گەشتی ئاسمانی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەگرێتەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
26 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
59 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
26 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
59 mins لهمهوپێش


