
دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ یهكشهممه وهزیرى ههرێم رایگهیاند: ناردنى پاره له بهغداوه بووه به مانگانه، وتیشى: “رێکكەوتنەکە تاکو و ئیقرارکردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوامدەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوستان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە”.
خالید شوانى، وهزیرى ههرێم به SNNى راگهیاند: “لەدوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییهكانى هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران، دوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و 12 جار گۆڕینەوەی پێشنیار و تێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆکوەزیرانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێکكەوتنەکە راگەیهندرا”.
وتیشى: “پڕۆسەی دانووستانەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆ بینی، دانوستانێکی قورس و ئاڵۆز بوو و لەیەککاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە دارییهكانى فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورییهکانی هەرێمی کوردستان بوو، رێکكەوتنەکە تاکو و ئیقرارکردنی یاسای بودجەی 2021 بەردەوامدەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوستان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەکەینەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو: “بەپێی رێکكەوتنەکە مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەکرێت”.
به وتهى خالید شوانى: “رێكکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و وردبینی و میکانیزمی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارایی و ئابووری لەخۆدەگرێت”.
ئهوهشى روونكردهوه: “رێکكەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنوورییهکانی لەخۆگرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارايی فیدراڵی ژمارە 6 ساڵی 2019 ئەبێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



