ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ لەبارەی دابەشکردنی مووچە کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران
SNNـ مەودامستەفای
لەبارەی شێوازی دابەشکردنی مووچەو دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ بۆ كۆمەڵێك بابەتی دارایی دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەمە 17ی ئاب، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان SNNی راگەیاند: بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیران كۆببێتەوە تەوەری کۆبوونەوەکانیش تایبەتە بەپرسی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و ناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا تاوتوێ دەکرێت.
وتیشی “ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ شاندی گفتوگۆی هەولێر لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە تا هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ ئەوەی شاندەكە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ بودجەی 2021 دەستپێبكەن”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



