
SNN
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی لە کۆماری دۆمینیک کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی لیبیا و پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمریکایان کرد، چاوشئۆغڵوش لەدوای کۆبوونەوەکە پەیامی ئەوەیدایە ئەمریکا کە دەستوەردان لە کاروباری تورکیادا نەکات.
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پۆمپیۆ بە میدیاکانی راگەیاند: “لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆمان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانمان کرد و هاوڕاین کە دەبێت لەسەر ئاستی شارەزایان درێژە بە راوێژی نێوانمان بدەین، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ چەند پرسێکی رۆژ کرد، وەک دۆخی لیبیا”.
سەبارەت بە لێدوانەکانی جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، کە رایگەیاندبوو، ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا کار بۆ بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات “بەئامانجی تێکشکاندنی ئەردۆغان”، چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لێدوانەکانی بایدن سنووری تێپەڕاندووە و جەختی لەوەکردەوە کە ئەو دەستەواژانەی ناوبراو بەکاریهێناون زۆر سەیرن.
وهزیری دهرهوهی توركیا وتیشی: “ئهو سهپاندنانه له ریشهوه رهتدهكهینهوه. ئێستا ئیدی لە گۆڕەپان و سەر مێز هێزمان هەیە. لەبەرئەوە ئەوە روونكردنهوهیهكه كه به نهزانانه و بێ ناسینی گهلی تورك كراوه و سنووری بەزاندووە”.
چاوشئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لە تورکیادا هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دیموکراتییانە و شەفاف کراوە و وتی: ” گهلهكهمان بڕیار دهدات، حكوومهت، سهرۆکكۆمار یان كێ دهگۆڕدرێت. كهسێك له ئهمریكاوه یان لە وڵاتێکی دیکەوە ناتوانێت بڕیار لهمه بدات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


