
گردبوونەوەی هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
لەهەولێر دوای نزیكەی 9 ساڵ، هاووڵاتییان داوای تەواوبوونی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەحكومەت دەكەن و خاوەن خانوو و شووقەكانی پڕۆژەی وەرین سیتی لەبەردەم دەستەی وەبەرهێنان گردبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەو هاووڵاتییانە لە یاداشتێكدا ڕایانگەیاندووە، ئێمە خاوەنداریەتی خانوو و ڤێلاو و شووقەكانی وەرین سیتین كە دەكەوێتە نزیك كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەسەر ڕێگای هەولێر بۆ پیرمام، نزیكەی 9 ساڵە سەرەڕای پێدانی پارەی تەواو بە خاوەنی كۆمپانیای جێبەجێكار بەناوی كۆمپانیای ڕەنج، پڕۆژەكەش مۆڵەتی وەبەرهێنانیشی هەیە، بەڵام پڕۆژەكەی تەواو نەكردووە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد، “دەبووایە پڕۆژەكە لە 2014 رادەستمان بكرێت، بەڵام یەك نهۆمی پڕۆژەكە دروستكراوە، جێهێڵدراوە واتە تەنها نزیكەی لە %20 بۆ %35ی پڕۆژەكە تەواوكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە زۆرینەمان پارەی كاش و تەواومان داوە بەكۆمپانیای جێبەجێكار”.
ئەوەش دەخەنەڕوو، ئێستاش كۆمپانیای جێبەجێكار نیوەی پڕۆژەكەی فرۆشتووە و باخچەو مۆڵی ناو پڕۆژەكەش فرۆشراوە، شووقەكانیش چەند جارێك فرۆشراون، هاوار دەبەین بۆ دەستەی وەبەرهێنان دەڵێن بڕۆن لە دادگا سكاڵا تۆماربكەن، بۆیە داوا دەكەین كۆمپانیای ناوبراو دوربخرێتەوە و وەبەرهێنەرێكی تر پڕۆژەكە تەواوبكات.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



