
کیکی سیتین لە یەکەیەکی راهێنانی بەرشەلۆنە
SNN Sport
کەمێکی تر بە فەرمی یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی خۆیەوە دوورخستنەوەی کیکی سیتینی راهێنەری رادەگەیەنێت و راهێنەری هۆڵەندی رۆناڵد کومان لە شوێنەکەی دادەنێت.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا سەرۆک و ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لە کۆبوونەوەدان و بە فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی کیکی سیتینی راهێنەری یانەکەیان داوە، ئەمەش پاش ئەو شکستە گەورەی یانە کەتەلۆنیەکە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی بووەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رۆناڵد کومانی هۆڵەندی کە ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەکەیە، دەکاتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو گرێبەستێکی بۆ ماوەی 2 ساڵ لەگەڵ واژۆ دەکات.
گرێبەستی سیتین لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ دوو ساڵی داهاتوو بوو، بەڵام دوای 6 مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکە لە شوێنی ڤاڵڤێردی، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دووردەخرێتەوە.
کومان پێشتر یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە، توانیویەتی لەگەڵ ئەو یانەیە ساڵی 1992 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە،لەگەڵ 4 نازناوی لالیگاو 1 نازناوی جامی شای ئیسپانیاو 3 نازناوی سوپەر.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



