
وەزیری رۆشنبیری و لاوان و کۆنسوڵی کۆریای باشوور
SNNـ مەودا مستەفا
كۆنسوڵخانه‌ى كۆریاى باشوور له 25 ئاب مه‌راسیمى یادى ئه‌نفال سازده‌كات، له‌م مه‌راسیمه‌شدا چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر به‌رێوه‌ده‌چن، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانیش پاڵپشتى بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسیمه‌كه رایگهیاندو داواش ده‌كات ره‌چاوى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى بكرێت.
دووشەممە 17ی ئاب، له دیوانى وه‌زاره‌ت (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان پێشوازى كرد له (چۆى كوانژین) كۆنسوڵى گشتى كۆمارى كۆریا باشوور له هه‌رێمى كوردستان، له‌میانى كۆبونهوهیەکدا وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رایگه‌یاند: ئێمه له رابردوودا چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى رۆشنبیرى و هونه‌رى و كلتورى هاوبه‌شمان هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه كردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى ناتوانین به‌رده‌وامى به كار‌و چالاكیهكان بده‌ین، به‌ڵام له هه‌مانكات كارده‌كه‌ین بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا له ئێستا و داهاتووشدا.
هه‌ر له میانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا كونسوڵى كۆریا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له 25 ئابى ئه‌مساڵ مه‌راسیمى یادى ئه‌نفال ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌شدا گۆرانییەکی تایبه‌تى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نفال و كتێبێكى شعرى به‌ناوى (گوڵاڵه سوره) بڵاوده‌كاته‌وه، بڕیاریشه له مانگى 10 ئه‌مساڵ هه‌فته‌ى رۆشنبیرى ئه‌نجامبده‌ن، كه‌تیایدا چالاكى وه‌رزشى تایكواندۆ قسه‌كردن به زمانى كۆرى به ئۆنلاین ئه‌نجامبده‌ن، وتیشى “بڕیاره ڤێستیڤاڵى فیلمى كۆرى لهگۆرهپانێك نمایش بكرێن كه ئاماده‌بووان بتوانن له ناو ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه بینه‌ربن”.
له‌كۆتایشدا وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ئاماده‌یى وه‌زاره‌تى ده‌ربرى له‌سه‌ر هه‌ر هاوكاریه‌كى لۆجستى كه په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانه‌وه هه‌بێت، وتیشى “هیوادارم له چالاكیه‌كانتان ره‌چاوى رێنمایهكانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و ته‌ندروستى بكه‌ن و رێكاره‌كانى خۆپارێزى دژى كۆرۆنا جێبه‌جێبكه‌ن”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



