
مەسرور بارزانی
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 17ئاب، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە تاوتوێ کرا.
سەبارەت بەدابەش كردنی مووچە، پاش ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و بەرچاوڕوونی زیاتر لەبارەی دۆخی داریی ھەرێم، بڕیاردرا مووچە بە پێی ئەو داھاتەی كە لەبەر دەستە، لە زووترین کاتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت، بۆ لەمەودواش، پێویستە بە میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ داھاتی مانگانە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مووچە لە کاتی گونجاودا دابەش بکرێت بە پشت بەستن بەداھاتەكانی ھەرێم كە داھاتی نەوتی و نا نەوتی و ئەو بڕە پارەیەی كە لە بەغداوە دێت بۆ ھەرێم، ھەموو مانگێک ڕێژەی مووچە بە پێی داھات دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تەندروستی و ڕێکار و هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کرا کە بەداخەوە ئێستا هەرێمی کوردستان، لە دۆخێکی مەترسیداردایە و ڕێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە. بۆیە پێویستە هاووڵاتییان، پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، ئاماژەش بەوە درا کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری پێویستی گرتەبەر و توانی تا ئاستێکی باش، دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات کە بووە جێی دەستخۆشی و ستایشی خەڵک لە ناوخۆ و دەرەوە، بەڵام بەداخەوە پابەندنەبوون بە ڕێکار و ڕێنماییەکان، بووە هۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی بگاتە ئەم ئاستە مەترسیدارەی ئەمڕۆ. بۆیە له كاتێکدا دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەین لە پێناو پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان، پابەندبن و خۆیان بپارێزن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



